به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستیان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا ، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق دا پەرە پێ بدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
هاوکات لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.
342/